سبەی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقەوە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ دووشەممە،٨ی نیسانی ٢٠٢٤ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند" بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە،٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت".

ڕاشیگەیاند" لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت".


PM:02:02:08/04/2024