وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دەوام لە بانکەکان ئاساییە و فەرمانبەران دەتوانن موچەکانیان وەربگرن".
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەگەڵ ئەوەی سبەینێ سێشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، به‌ڵام ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ئاسایی ده‌بێت كه ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له ئه‌ستۆیه".
دارایی هەرێم لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی دەگەڕێنێتەوەبۆ ئەوەی تا" تا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
لە ڕۆژی شەممەوە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ڕۆژی ٢٠ تا ٢٢ی ئەم مانگەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.