کەشناسی: سبەینێش باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم شەو باران بارینی بچڕ بچڕ و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی بەرەبەیان و دەڵیت" سبەینێش باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت".

کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەم شەو باران بارینی بچڕ بچڕ و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی بەرەبەیان لە ناوەڕاستی هەرێم بەڵام لەناوچەکانی تری بەردەوام دەبێت وە پێشبینیش دەکرێ بارانی بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین ببارێ بەڵام بۆ ناوچەکانی تر تەنها باران و هەورە تریشقەی ئاسایی دەبێت".

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕو" سبەی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە لە کاتەکانی بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم جگە لە پارێزگای هەولێر کە تا ڕادەیەک بارانی کەم دەبێت بەڵام لە دوای نیوەڕوە باران بارین دیسان بەردەوامی دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم تا کاتەکانی ئێوارە". 

بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم بەم شێوەیە؛

هەولێر٦.٦ ملم

پیرمام ٢٢.٥ ملم

سلێمانی تا کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە هیچ نەباریبوو

چەمچەماڵ ٤.٠ ملم

دهۆک ١٤.٠ ملم

زاخۆ ٢٣.٣ ملم

شەمامک ٨.٠ ملم

شەقلاوە ٦.٥ ملم

ئاکرێ ١١.٢ ملم

ئامێدی ٢٨.٠ ملم

بامەرنێ ٢٩.٠ ملم

بارزان ٧.٦ ملم

بازیان ٢.٦ ملم

دەربەندیخان ٠.٢ ملم

حاجی ئۆمەران ١.٠ ملم

خەبات ٢٨.٠ ملم

مانگیش ١.٠ ملم

مەیدان ٠.٢ ملم

سۆران ١.٦ ملم

باتوفە ١١.٠ ملم

مێرگەسور ٢.٠ ملم 

کەرکووک ٠.٤ ملم 
 
دووز ٧.٠ ملم

خانەقین ٣.٤ ملم





PM:10:55:09/04/2024