هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڕێوەبەری کەناڵێک دەستگیردەکەن


تۆڕی هەواڵی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند " مستەفا حەمدی میدیاکار و بەرێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی "پۆرسمان” لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە".

تۆڕی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە " ڕۆژی یەکشەممە مستەفا حەمدی میدیاکار و بەرێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی "پۆرسمان” لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

هەروەها هاتووشە" دوای دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە."

تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نەزانراوە.



PM:04:47:10/04/2024