بلۆمبێرگ: هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران نزیکە

ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ بڵاویکردەوە" ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە کۆماری ئیسلامی یان گروپە بە وەکالەتەکانی بەم نزیکانە هێرشی گەورەی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجە سەربازی و حکومییەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن".

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند"  کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران یان گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران  هێرشی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجە سەربازی و حکوومەتییەکان لە ئیسرائیل ئەنجام دەدەن".

ئەو سەرچاوانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگیان ڕاگەیاندووە " کە ئەگەری هێرشێک لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوودەدات و پێدەچێت کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی مووشەکی وردبینی بەرز هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل".

یه کێک له و سه ڕچاوانه وتویەتی" به پشتبه ستن به هه ڵسه نگاندنی هه واڵگری ئه مریکا و ئیسرائیل، ئه وه ی ئێستا ڕوون نییه کاتی هێرشەکەیە و نه ک ڕاستی ڕوودانی".

لای خۆشیەوە جو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" هەروەک بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم وتووە، پابەندبوونمان بە ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەی ئێران و بریکارەکانی بە تەواوی ئاسنینانە، با جارێکی دیکە بیڵێمەوە، بە پابەندبوونێکی ئاسنین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل".

هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کۆماری ئیسلامی دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەندامی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەوان محەممەد ڕەزا زاهدی، فەرماندەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە لوبنان و سوریا و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی حزبوڵڵا، دەکرێت ببێتە هۆی فراوانبوونی زیاتری ململانێکان لە ناوچەکەدا.




AM:10:18:11/04/2024