نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ بڕی چوار هەزار دینار دابەزینی تۆمارکرد.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٧٥ هەزار و ١٦٨ دۆلارە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٣٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕ ٧٥ دۆلار و ١٧ سەنتە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی چوار هەزار دینار دابەزیوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٧٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٩ هەزار دینارە.


PM:01:12:11/04/2024