سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان رایگه‌یاند " زیاتر له سێ مانگه رۆژ نییه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان راوچی 4 ئاسک نه‌کوژێت".
ئیبراهیم زه‌ریفی سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان رایگه‌یاند " له هاتنی داعشه‌وه بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان و بردنی پۆلیسی دارستانی ناوچه‌که‌مان، خه‌ڵکانێک زۆر بێ ویژدانانه ده‌ستیان کردووه به رواکردن و له کاته‌وه تا ئێستا زیاتر له 300 ئاسکیان کوشتووه ئه‌مه جگه له‌گیاندارو باڵنده‌کانی تر".
به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه پارێزی گه‌رمیانش ئه‌کره‌م ساڵح غه‌فور به سپی میدیای راگه‌یاند که " خه‌ڵکانێکی راوچی له‌و کاته‌وه‌ی پۆلیسی ژینگه پارێز براونه‌ته به‌ره‌کانی شه‌ڕی داعش، خه‌ڵکانێکی هه‌لپه‌رست سودیان له‌م بارودۆخه وه‌رگرتووه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان که‌وتوونه‌ته راوکردن".
له‌گه‌رمیان زۆر جۆره گیاندارو باڵنده‌ی لێ ده‌ژی، به‌پێی هه‌ندێک ئاماری نافه‌رمی نزیکه‌ی 8000 سه‌ر ئاسکی له‌گه‌رمیان تا سنور چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه، راوچی له‌و ده‌ڤه‌ره له ئاژه‌ڵه‌کاندا زیاتر راوی ئاسک و که‌روێشک ده‌که‌ن، له‌باڵنده‌کانیش پۆڕو سوێسکه‌و کوڕکوڕه‌و که‌و.
ئیبراهیم زه‌ریفی ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر وابڕوات گه‌رمیان هیچ جۆره گیاندارێکی کێوی تێدا نامێنێت"، ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که رۆژانه شوانه‌کان په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌ن و ئاماری ده‌ده‌نێ له‌سه‌ر کوشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی کێوی.
ئه‌م ژینگه پارێزه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که یاسا به‌رکاره‌کانی هه‌رێم و یاسای سزادانی عیراقیش هیچ سزایه‌کی وه‌های تێدا نییه که راوچی نه‌وێرێت جارێکی تر راو بکاته‌وه، ئه‌و داوا ده‌کات که راوچییه گیراوه‌کان راده‌ستی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ژینگه بکه‌ن ئه‌وان ده‌توانن سزاکه‌ی زیاد بکه‌ن و ئه‌م دیارده‌یه که‌م بکه‌نه‌وه.
ئه‌کره‌م ساڵح غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و گیراوانه رووبه‌رووی ئـێمه بکه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌توانین تا 10 ملیۆن دینار سزای راوچییه‌کان بده‌ین، له کاتێکدا دادگا به بڕێکی زۆر که‌م پاره سزایان ده‌دات".
ئه‌و ده‌شڵێت " ئێمه کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی سزاکردنه بێته نێو سندوقی ژینگه پارێزه‌وه تا بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بکرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه گه‌رمیان ئه‌وه که‌سانه ئاشکرا ده‌کات که راو ده‌که‌ن و ده‌ڵێت" خه‌ڵکانی ئاسایی و خه‌ڵکانی نزیک به‌رپرسیشی تێدایه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌کرێن و که‌چی دواتریش واز له راو ناهێنن و دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه خزم و که‌سوکاری به‌رپرسن".
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا پۆلیسی دارستانی گه‌رمیانی له‌سه‌ر داوای ژینگه پارێزان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ کشاندۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌نزین و ئۆتۆمبیلی کۆنه‌وه ناتوانن باش چاودێری ئه‌و ناوچه فراوانه‌ی گه‌رمیان بکه‌ن.