تا پێش هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوبانی، ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌و په‌یه‌ده کۆببنه‌وه، به‌لآم له هێرشه‌کانی سه‌ر شاری کوبانی‌و دروستبوونی رایه‌کی گشتی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌و شاره، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکای له‌و پرسه‌دا گۆڕدراوه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی تا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌په‌گه له‌رێگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌کرد بۆ هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌کانی داعش له کوبانی، به‌لآم وا سێ رۆژه راسته‌وخۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌وه ده‌که‌ن بۆ بۆردومان کردنی داعش و له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه دورستبووه گورزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر کاریگه‌رتربووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌مرۆش له‌سه‌ر پرسی دژایه‌تیکردنی داعش و چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سوپای ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌نێوان وه‌فدی په‌یه‌ده و وه‌فدێکی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌نجام دراوه.