سەرۆک کۆماری بە ناڕاستەوخۆ کاردیناڵەکەی دەرکرد، سودانی گەڕاندیەوە بەغدا

ساڵی پار سەرۆک کۆماری عێراق لەتیف رەشید کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی لە پۆستەکەی لابردو، ئەویش بەغدای بەجێهشت و لە هەولێر نیشتەجێبوو، ئەمڕۆ سودانی پێش گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا پێشوازی لێکردو گەڕاندیەوە بەغدا.  

ئەمرۆ پێج شەممە ١١ی نیسان، لەسەر بڕیاری سودانی سەرۆک وەزیران، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق گەڕایەوە بەغدا وپێشوازییەکی گەرمی لێکرد.
 
لە  راگەیاندنێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لویس ساکۆی بە سەرکردەی کلدانەکانی لە عێراق و جیهان ناوبردووەو، لەو کۆبوونەوەیەشدا جگە پێشوازیەکی گەرم، سودانی باسی رۆڵی گرنگی پاتریاریکە کلدانییەکەی لە عێراق و بەغدا کردووە. 
 
وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "سوودانی جەختی لە بنەمای پێکەوەژیان و برایەتی کردووەتەوە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاووڵاتیبوون".
 
لویس ساکۆ وەک هەڵوێست دەربڕین و ناڕەزایەتییەک بەرامبەر مەرسومێکی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری کە لە  ٣ی تەموزی ٢٠٢٣ دەریکردو، بڕیاری کشانەوەی پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ سەندەوە، کاردینالیش ئەو کاتە بەغدای جێهێشت و ئەمەش بووە جێگای ناڕەزایەتی لە نێوەندی مسیحییەکانی عێراقدا.

هێنانەوەی ئەو کاردیناڵە لە کاتێکدایە کە سودانی بڕیارە لە ١٥ ی نیساندا سەردانی ئەمەریکا بکات بە ئامانجێکی قورس کە ئەویش دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکایە، یان گۆڕینی ئەرکەکەی، سودانی جگە لە چارەسەری کێشەی مووچەی چەند مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەوا کێشەی مەسیحییەکانیش چارەسەر دەکات، تا نەبێتە پرسێکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بایدندا.  



PM:07:54:11/04/2024