کەشناسی پلەی گەرمای هەینی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەی ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور بێت و پلەکانی گەرما ٢ پلە بەرزببێتەوە".

کەشناسی ئەمشەو ١١ ی نیسان راگەیاندنێکی لەسەر کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پێشبینی دابارین باران نییە، تەنها لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان نەبێت، بەڵام ئێستا لە وەرزی بەهارداین ئەگەری دروست بوونی گەواڵە هەوری ناوخۆیی وتاوە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیاکان .

کەشناسی رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

پیرمام: 27.0 ملم
سلێمانی: 0.8 ملم
چەمچەماڵ: 9.4 ملم
دهۆک: 0.5 ملم
هەڵەبجە: 0.8 ملم
ئاکرێ: 1.8 ملم
ئامێدی: 0.2 ملم
بامەرنێ: 0.2 ملم
بارزان: 0.2 ملم
بازیان: 5.2 ملم
دەربەندیخان: 4.6 ملم
حاجی ئۆمەران: 1.2 ملم
مانگیش: 1.2 ملم
مەیدان: 24.4 ملم
شەقڵاوە: 1.3 ملم
ماوەت: 2.2 ملم
قەڵادزێ: 0.2 ملم
مێرگەسور: 2.4 ملم
کەرکووک: دڵۆپ دڵۆپ
دووز: 1.8 ملم



PM:11:50:11/04/2024