خوێندکارێک لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ خوێندکارێکی قۆناغی پێنجی بنەڕەتی لە کاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی حەویجە بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ خوێندکارێکی پۆلی پێنجی بنەڕەتی لە کاتی مەلەکردن لەگەل ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوەکە توانراوە تەرمی ئەو خوێندکارە دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد بکرێت و دوای تەواوکردنی رێکارەکانیش رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە بە مەبەستی بەخاکسپاردنی. 


PM:02:27:12/04/2024