ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای كەركوك، سەربازێكی عێراقی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كەركوك، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (كەركوك - لەیلان) نزیک فولكەی پەنجا عەلی، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی روداوەکەدا سەربازێکی عێراقی گیانی لەدەستداوە و سەربازێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.