لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلەی رێختەر ڕوویدا.
بەپێی راگهیهندراوێكی سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا - ئافاد، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شارۆچكەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەڵەتی لە قووڵای حهوت کیلۆمەتر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلەی ڕێختەر ڕوویدا.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر لە ناو خەڵکی سنوورەکە دروستبووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.