سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌سفی په‌که‌که ده‌کات و ده‌ڵێت" له‌بری رێکخراوه مرۆییه جیهانییه‌کان ئاواره ده‌پاریزێت و ده‌یانگوزێته‌وه بۆ شوێنه ئارامه‌کان".
له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێ ئه( حره )ی ئه‌مه‌ریکی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و ناوچه‌که‌و شه‌ڕی داعش عه‌بادی تێروانەی خۆی له‌سه‌ر په‌که‌که خسته روو وتی" ده‌وڵه‌تی توركیا له ئێستادا له گفتوگۆكردندایه له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه، ئیتر چی رێگره له‌وه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، چی رێگره له‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا رێكبكه‌وین بۆ پاراستنی هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕزگاریکردنی ئاواره‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی" په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌ی كرد كه ده‌بوایه رێكخراوه مرۆییه‌كان بیانكردایه".
عه‌بادی، له ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژی تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردساتن وتی" هه‌ر وڵاتێكیش سنووری وڵاته‌كه‌مان ببه‌زێنێت به دوژمنی ده‌زانین، ئێمه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی توركی ده‌ده‌ینه‌وه بیكاته سه‌ر په‌كه‌كه له‌نێور خاكی عیراق".