کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەلیت" سبەی ئەگەری برۆشکە باران لە هەندێک ناوچە هەیە".

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ. 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەکشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی برۆشکە بارانی پچر پچر، و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە( ١ - ٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٧ 

سلێمانی : ٢٥

دهۆک : ٢٦

کەرکوک : ٢٩

هەڵەبجە : ٢٥

زاخۆ : ٢٥

سۆران : ٢٣

حاجی ئۆمەران : ١٥

گەرمیان : ٣١



AM:10:44:13/04/2024