ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سنووری قەزای شەقڵاوە رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٣ كەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی قەزای شەقڵاوە رایگهیاند" ئەمڕۆ لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان تەکسییەکی نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری نیسان تیدا روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە ١٣ کەس بریندار بوون کە لە نێو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە.