چه‌کدارانی داعش ئه‌مرۆ هه‌ینی 17 ی تشرینی یه‌که‌م هێڕشێکی به‌رفراوانیان له دوو قۆڵه‌وه کردۆته سه‌ر شاری رومادی و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و چه‌کداراندا دروستبووه‌و به‌هه‌موو جۆره چه‌کێک شه‌ڕه.
به‌پێی هه‌واڵه‌که که سومه‌ریه نیوز بڵاویکردۆته‌وه چه‌کدارانی داعش له هه‌ر دوو قۆڵی " ته‌ئمیم و خه‌مسه نجوم" ه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و چه‌ندین مووشک و گووله تۆپیان گرتۆته سه‌رکردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار و لیوای هه‌شت و کۆشکی دادوه‌ری و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌شاره‌که.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه شوێنێکی زۆر هه‌ستیاره و زیندانییه‌کان له‌وێ به‌ندن.
به‌پێی هه‌واڵه‌که، هێرشه‌که رووبه‌رووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌لاچۆکردنی تیرۆریش بۆته‌وه.
پۆلیسی ئه‌نبار هه‌ر ئه‌مرۆ بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی له‌شاره‌که‌دا دا.