بڕیارە سبەی سێ شەممە ١٦ ی نیسان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە
ئەزموونی وەک تاقیکردنەوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق، لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به
شێوه‌ی ئه‌زمونی و سبه‌ینێ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تاقیكاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
دەشڵێت "هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت
و له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئه‌نجامده‌درێت و پرۆسه‌ی ده‌نگدان
به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام ده‌نگده‌ران بریتین له كارمه‌ندانی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و پارێزگایانه".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەوان سێ جار ده‌نگدانی ئه‌زمونی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان ڕێكدهخەن، یه‌كه‌میان سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتەبێژەکەی کۆمسیۆن دەڵێت "كارتی ئه‌زمونیی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه و ده‌نگده‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی
له هه‌ڵبژاردنێكی ڕاسته‌قینه‌دا بن، ده‌نگ ده‌ده‌ن و ته‌واوی ورده‌كاریی پرۆسه‌كه
به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنییه‌وه تاقیده‌كه‌نه‌وه".
غەلای ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ردوو
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت "ده‌نگدانه‌كه‌ی سبه‌ینێ له
١٨٠ وێستگه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامده‌درێت كه ١٧٣ وێستگه‌یان بۆ ده‌نگدانی گشتی و حه‌وتیان
بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تن".
" كۆمسیۆن پێنج نمونه‌ی له
كارتی ده‌نگدان ئاماده‌كردوه، چواریان بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه
و دهۆكن و نمونه‌ی پێنجه‌میش تایبه‌ته به كارتی ده‌نگدانی تایبه‌ت".(
جومانە غەلای دەڵێت).