هێرشی چه‌کدارانی داعش له ئه‌نبار که ئه‌م به‌یانیه ده‌ستی پێ‌کرد له پێشڕه‌ویدایه‌و ته‌نها 180 مه‌تر دوورن له کۆمه‌ڵگای دائیره‌کانی سه‌نته‌ری شاری رومادیه‌وه.
فالح عیساوی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نبار رایگه‌یاند " بارودۆخه‌که زۆر مه‌ترسیداره له‌رووی سه‌ربازیه‌وه، پێشتر ئێمه حکومه‌تی به‌غداو ئه‌مه‌ریکانمان له بارودۆخه‌که ئاگادار کرده‌وه".
ئه‌و به شه‌فه‌ق نیوزی وتووه" داعش 180 مه‌تر دووره له کۆمه‌ڵگای دائیره‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌په‌له فریامان نه‌که‌ون، ئه‌وا داعش له چوارده‌وری به‌غدا ده‌بێت".
عیساوی ده‌ڵێت " سه‌رکرده‌ه سه‌ربازییه‌کان زانیاری هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر وه‌زعی به‌غدا داوه به حکومه‌تی فیدراڵ و هێرشه‌کانی داعشیان به یچووک ته‌ماشا کردووه".
به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌کدارانی داعش له هه‌ر دوو قۆڵی " ته‌ئمیم و خه‌مسه نجوم" ه‌وه ده‌ستیان کرد به‌هێرش بۆ سه‌ر رومادی و چه‌ندین مووشک و گووله تۆپیان گرتۆته سه‌رکردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار و لیوای هه‌شت و کۆشکی دادوه‌ری و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌شاره‌که،
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه شوێنێکی زۆر هه‌ستیاره و زیندانییه‌کان له‌وێ به‌ندن، هه‌روه‌ها هێرشه‌که رووبه‌رووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌لاچۆکردنی تیرۆریش بۆته‌وه.پۆلیسی ئه‌نبار هه‌ر ئه‌مرۆ بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی له‌شاره‌که‌دا دا.
ئه‌و هێرشه له پێشره‌ویدایه‌و رومادیش له‌سه‌ر که‌ناری رووخانه به‌ده‌ستی داعش.