قوباد تاڵەبانی: لە هەولێر سندوقم لە ماڵەکەی خۆم دانابێت هەڵبژاردن دەکەین

جێگری سەرۆکی حکومەتى (ماوە بۆدرێژکراوەی) ھەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر سندوقم لە ناو ماڵەکەی خۆم لە ھەولێر دانابێت ھەڵبژاردن دەکەین". 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى (ماوە بۆدرێژکراوەی) ھەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا لەبارەی پرسی هەڵبژاردنى پەرلەمان  ڕایگەیاند" ھیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ پارتی نەکراوە و ئەگەر سندوقم لە ماڵەکەی خۆم لە ھەولێر دانابێت ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەین". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە پێناو بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و ھاندانی زیاتری وەبەرھێنەران، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرھێنەران بکرێت و رۆتین کەمبکرێتەوە.


PM:07:30:15/04/2024