"زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی كوردستانیان كردووە"

لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. 

ئیبراهیم عەبدول مەجید بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لێدوانێکدا رایگەیاند" لە رۆژی ٨ تا ١٣نیسانی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە كە بەشێكی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون". 

" ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆی لە ناو هەرێمی كوردستاندا كە ژمارەیان دەگاتە ١٥٠ هەزار كەس، سەردانی سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەكانیان كردووە". (بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزار وادەڵێت)

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار گەشتیار لە خوار و ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دراوسێیەوە سەردانی  هەرێمی کوردستانیان كردوە.

بەپێى ئامارێکی دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە ١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمیان کردووە.


PM:09:05:15/04/2024