دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی (عێراق – ئێران)، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئاگادارییەکدا هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ گەشتە ئاسمانییەکانی نێواان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ١٣ی ئەم مانگە بە مەبەستی پاراستنی تیمەکانی فڕکەوانی و گەشتیاران، پێش هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی هەریەک لە وڵاتانی عێراق، ئوردن و لوبنان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیران.