سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە قەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ده‌گاته ٢٢٨ ترلیۆن دینار‌و دەڵیت" حکوومەت ڕژده لە پێداچوونەوە بە تەرخانکردنی دارایی و پێداویستییە ڕاستەقینەکانیان".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤عهتوان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند" قەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ده‌گاته ٢٢٨ ترلیۆن دینار و ٨١ ترلیۆن دیناریش كورتهێنانی ده‌بێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت" حکوومەت ڕژده لە پێداچوونەوە بە تەرخانکردنی دارایی و پێداویستییە ڕاستەقینەکانیان و دەبێت بە خەرجییە ڕاستەقینەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ به‌راورد بكرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت به پێی ئه‌وه‌ی شایه‌نیه‌تی، بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت.
عەتوان عەتوانی راشیگەیاند" بە پێی یاسای بودجە دەبێت پێش کۆتایی ساڵی ڕابردوو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بگات، بەڵام ئەو زیادکردنانەی بەدەستی هێناوە دەبێت بخرێتە ناو خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤".
وتیشی" خەرجییە زۆرەکان و زیادبوونی بە شێوەیەکی بەرچاو، داوایان لە حکوومەت کردووە پێداچوونه‌وه بە تێچوو و خەرجییە ڕاستەقینەکانی ساڵی ٢٠٢٣ بكات''.