کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە دەکات کە کەشی ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و بەیانی هەینیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند ( ١٠ – ٢٠ )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠ )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣٢
سلێمانی : ٣٠
دهۆک : ٣٠
زاخۆ : ٣١
هەڵەبجە : ٣٠
کەرکوک : ٣٤
سۆران : ٢٩
حاجی ئۆمەران : ٢٠
گەرمیان : ٣٧