سەرەڕای بردنەوەکە ریاڵ مەدرید گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

پاش برنەوەکەیان بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ بە لێدانەکانی سزا، یانەی شاهانە گورزێکی گەورەی بەرکەوتوو کارڤاخالیشی لە دەستدا.

کارڤاخال لە کاتی یاریەکە کارتی زەردی وەرگرت،ئەمەش بۆ یاری چوون دژی بایرن میونخ بێبەش دەبێت،کە یاریەکە لە 30ی ئەم،مانگە بەڕێوە دەچێت لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە میونخ،بەڵام بۆ یاری گەڕانەوە دەگەڕێتەوە لە بێرنابیۆ.

هەروەها کارڤاخال نەیتوانی یاریەکەش تەواو بکات و تووشی پێکان بوو.


PM:02:31:18/04/2024