سێ کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ نیسانی ٢٠٢٤ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ هاوڵاتییان دەستگیرکرد. 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ هاوڵاتییان بە ناوەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی دەستگیرکرد. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێزانە مۆڵەتی یاساییان پێ نەبووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانەی گوندەکە.


PM:03:40:18/04/2024