سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژهەڵاتی لە ناوەڕاستی مەترسی جەنگێکی فراوان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" دۆخه‌كه یه‌كجار مه‌ترسیداره و پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه دان به‌خۆیاندا بگرن".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت" ماوه‌ی شه‌ش مانگ و نیوه، ئاڵۆزیی و جه‌نگ له غه‌ززه به‌رده‌وامه و، دوو ملیۆن فه‌له‌ستینی به هۆی وێرانبوونی ژێرخانی ئەو ناوچەیەوە رووبەڕووی برسییه‌تی، رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكاری و مردن بوونەتەوە".
گۆترێس دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای شەرەکەو دەڵیت" ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات ٢٤٠ هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران".
دەشڵێت " به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت، به‌هۆیه‌وه هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور ده‌ستی پێ كرد".
گۆتریس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێوارەی 1ـی نیسانی ٢٠٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشق، باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی‌یان بۆمباران کرد و لە نێویدا ١٨ کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.
ئیسرائیل له تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه درۆنی و مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاکەکەی به‌رده‌وامه و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تا دێت فراوانتر ده‌بن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئیسرائیل له‌سه‌ر تاوتوێكردنی چۆنییه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ هێرشی مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممەی ئێران کاردانەوەی ئیسرائیل و مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی چێوه‌ی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا دێت زیاتر ده‌بێت.