بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ( ٤ )ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لەرۆژی ٢٠٢٤/٤/١٤ لەقەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا،لەدایکبووی (٢٠٠٠) بەناوی(پ.ف.ح) دەستگیربکەن.
تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار )بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتیان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنوورەکە.( ئاسایش ئاماژەی بۆ دەکات ).
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕادەستی خاوەکانیان کرایەوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەکانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.