بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگری دەمێننەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٢) دادەبەزن.