وردەکاری نوێ لە بارەی هێرشەکەی ئەمرۆی ئیسرایل بۆ سەر ئێران


 وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە رێگای ٣ فڕۆکەی ئێف ٣٥ بووەو بۆردومانی سیستەمی راداری دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان کردۆتە ئامانج.
سەرچاوەکانی کەناڵی ئەلعەرەبیە ئاشکرای دەکەن" سێ فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە، سیستەمێکی ڕاداری بەرگری ئاسمانییان کردۆتە ئامانج کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئیسفەهان بووە".

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاش بە کەناڵی ABC Newsی ڕاگەیاندووە، "بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی زۆر سنوورداردا سێ مووشەک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە لە دەرەوەی ئێران هەڵدراون".

بەپێی وێنە تایبەتەکانی مانگی دەستکرد کە CNN لە ئۆمبرا سپەیسەوە دەستی کەوتووە، پێناچێت هیچ زیانێکی بەرفراوان لە بنکەیەکی ئاسمانی هەبێت کە گوایە لە هێرشێکی سەربازی ئیسرائیلدا کراوەتە ئامانج.




PM:09:04:19/04/2024