" یەپەگە لەناو کۆبانێ چوار گۆشەی ئەمنی کۆنترۆڵکردەوە"

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناو شاری کوبانێ چوارگۆشەی ئەمنی کە فەرمانگەکانی حکومەتیان لێیە کۆنترۆڵکردەوە.

کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی کە بەوە ناسراوە لایەنگری هەموو بزووتنەوە توندرەوە ئیسلامییەکانە دانی بەوە دا ناوە کە چوارگۆشی ئەمنی شاری کۆبانێ کەوتۆتەوە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

بەپێێ سەرچاوەیەکی یەپەگە کە کەناڵکە بڵاویکردۆتەوە لەبەرەی رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ کە داعش لەم ناوچەیە زۆر بەهێزبوو، چەکدارەکانی پاشەکشەیان کردووەو تەنها چەند قەناس بەدەستێکیان ماوە کە لەسەر هەندێک شوێن قایمی کردوون.

بەپێی هەواڵەکە چەکدارانی داعش لە دوورەوە کەوتوونەتە بۆردومانکردنی ناو شارو خاڵی سنوری مورشی بینار ناسراو بەپڕسۆزی نێوان کوبانی و تورکیاو، چەند گوولە تۆپێک لەو ناوچەیە کەوتۆتەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێنتەوە.



AM:11:00:18/10/2014