لە دهۆک تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە كە پێدەچێت سێیەم قوربانی لافاوەكەی مانگی ئازاری بێت". 

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە سنوری خانكێ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت سێیەم قوربانی لافاوەکەی مانگی ئازاری ئەمساڵی دهۆک بێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە تا دڵنیا ببنەوە لە ناسنامەكەی.

ڕۆژی ١٩ی ئازاری ئەمساڵ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو ڕووی لە پارێزگای دهۆک کرد کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


PM:03:41:20/04/2024