رۆژنامەی️ مارکا بڵاویکردۆتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر خێراترین یاریزان بوو لە یاریی نێوان ڕیال مەدرید و مانچستەر سیتی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لە یاریگای ئیتیحاد ئەمجامدراو تێیدا ریاڵ مەدرید بە لێدانەکانی سزا براوە بوو.
بە قسەی رۆژنامەکە، ڤینیسیۆس مەودای 684مەتری بە خێرایی 24کیلۆ مەتر لە کاتژمێرێکدا بڕی .
کایل واڵکەری یاریزانی مانچستەرسیتی پلەی دووەم و جود بێلینگهام پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.