کەجەکە: سەردانی ئەردۆغان ئامادەکارییە بۆ هێرشی نوێ

‌وێنە ئەرشیف

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە رایدەگەیەنێت "سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەکارییە بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر کوردستان".

بڕیارە ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی دوو شەممە سەردانی بەغداو دوای هەولێر بکات، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە رایدەگەیەنێت" ئامانجی تورکیا ئەوەیە کە ٨٧ بارەگای سەربازی خۆی لە سەر خاکی عێراق بکاتەوە و داگیرکەرییەکەی بە فەرمی بکات و ڕەوایەتی بە پلانی نوێی خۆی بۆ هێرشەکانی بدات بە پاساوی "ئەمنی” دەیەوێت بازنەی نوێی داگیرکەری لە سەر خاکی عێراق بکاتەوە".
کەجەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەردۆغان و سوپاکەت سەروەری عێراق پێشێل دەکات و دەڵێت" هەموو ڕۆژێک بە دەیان هێرش ئەنجام دەدات و گوند، ڕەز و باخ، ماڵ و ئۆتۆمبێلی عێراقییەکان بۆردوومان دەکات و مەدەنییەکان دەکوژێت".

کەجەکە پێیوایە" تورکیا ئەو هێرشانە لە سایەی هاوکارییەکانی پەدەکە ئەنجام دەدات، گەلی کورد و کۆمەڵگەی عێراق، لە دژی هاوکاری تورکیا-پەدەکە و داگیرکەری تورکیایە، ئەردۆغان درکی بەوەکردووە و دەیەوێت حکومەتی بەغداش پەلکێشی لای خۆی بکات."

سەردانەکەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە بەپێی لێدوانەکانی پێشووی ئەو و بەرپرسانی تری تورکیا تورکیا دەمێکە خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشێکی فراوانتر لەوانەی پێشوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان. 



PM:07:38:20/04/2024