کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، سبەینێ لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک  تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت . 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە نزیکەی (٣-٤) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی دووشەممە ٢٢ی نیسان کەشی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت , لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت .

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەی (٢-٣) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٠ 

سلێمانی : ٢٩

دهۆک :  ٢٩

زاخۆ  : ٣٠

هەڵەبجە : ٣٠

کەرکوک : ٣٢

سۆران : ٢٦

حاجی ئۆمەران : ١٧

گەرمیان : ٣٤



AM:10:46:21/04/2024