ئەنفال.. ناسین و فرامۆشکردن

خەبات عەبدوڵا نوسەر و پسپۆڕی بواری ئەنفال دوێنی لە هۆڵی ئازادبوون لە سلێمانی، کۆڕێکی بە ناونیشانی " ئەنفال.. ناسین و فرامۆشکردن" سازکرد.

خەبات عەبدوڵا لەم کۆڕەدا رایگەیاند" تەوەری بابەتەکەی لەبارەی مێژوو و تاوانەکانی ئەنفال نییە و هەندێک بواری تەکنیکی ناسین و لەبیرکردن لەخۆ دەگرێت".

ناوبراو لە باسەکانی وەڵامی پرسیاری کە بۆچی ناسینی ئەنفال لە ئاستی نێودەوڵەتی بە بن بەست گەیشتووە ؟، ئایا ئەنفال یان کەیسەکانی تری جینۆسایدی کورد دەچێتە داگای تاوانی نێودەوڵەتی؟، ...هتد، و وەڵامی زۆر پرسیاری تر دەخاتەڕوو.




AM:11:32:21/04/2024