نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ، دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەراورد بە رۆژی رابردوو یەک شەممە دینار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەلآم ئێوارەی ئەمڕۆ سەرلەنوێ نرخەکەی دابەزینی بۆخۆوە بینییەوە.



PM:06:46:21/04/2024