نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٦ ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:06:03:22/04/2024