باسم عەوادی: له‌مه‌ودوا وه‌ك میوان و په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند"رێگەنادەین پەکەکە کردەی سیاسی و سەربازی لەخاکی عێراقدا ئه‌نجام بدات، له‌مه‌ودوا وه‌ك میوان و په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

باسم عەوادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند " لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا و،لایەنە راوێژکارییە گرنگە ئەمنییەکانی هەردوولا، لە گفتوگۆی بەردەوام دان، گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک لەسەر پرسی پەکەکە، داواجار ئەم رێکخراوە لێرە وەکو میوانێکە و رێگەی پێ نادەین پیادەی کردە سیاسیی و سەربازییەکانی لەسەر خاکی عێراقدا بكات و، بەسەرپەرشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەکو پەنابەر مامەڵە لەگەڵ رێکخراوەکەدا دەکەین".

وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی" لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە هەردوو وڵات هاریکاری و هەماهەنگی ئەمنییان دەبێت، وەکو چۆن رێککەوتنیی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران واژۆکردووە".

عەوادی ئاماژە بەوەشکردووە لەماوەی رابردوودا تارادەیەکی باش کارمان لەسەر گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، کار دەکەین بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی هاوشێوەی ئەمنی لەگەڵ ئێران بە هەمان شێوە لەگەڵ تورکیا.

کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ فڕۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوەو لەلایەن  محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لێکراو بڕیاڕە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بکات.



PM:06:36:22/04/2024