ژنێکی کورد بەهۆی تەقینەوەوە لە کرماشان گیانی لەدەستدا

لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ژنێکی کورد گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەختەر مورادی، بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە پاشماوەی بە جێماوی سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و عێراق بووە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە دوێنێ بە سەختی بریندار بووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زەهرای گیەڵان و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە کە بە مەبەستى کۆکردنەوەى ئاسن و فرۆشتنەوەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە.


PM:07:20:22/04/2024