لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ هاوڵاتییەک لە کاتی پەڕینەوەی لە رووبارێک خنکا

لە گوندێکی سنووری ناحیەی هەڵشۆ، هاوڵاتییەک لە کاتی پەڕینەوەی لە رووبارێکدا کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە، دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەناوی ( ج . ق ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ لە سنووری نێوان عێراق – ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی لە رووبارێکی گوندەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە". 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ".


PM:08:17:22/04/2024