وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند" سبەینێ چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەواو دەبێت و بارودۆخی پیدانی کارەبای نیشتمانیی ئاسایی دەبێتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند" پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".
ڕوونیشیکردەوە کە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.