ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت

دادگای ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ توماچ ساڵحی، گۆرانیبێژێکی دیاری راپ دەرکرد کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ژینا ئەمینی زیندانیکرابوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقی ئێرانی، دادگای شۆڕشی ئەسفەهان سزای لەسێدارەدانی بەسەر توماچ ساڵحی، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی سەپاندووە، کە ئەو تۆمەتە بە یەکێک لە مەترسیدارترین تۆمەتەکان لە ئێران دادەنرێت.

پارێزەی توماچ ساڵحی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە" ساڵحی تۆمەتبارە بە هاندانی دژایەتیکردنی بەهاکانی کۆمەڵگە، گردبوونەوە، پیلانگێڕی و بانگەشە دژی سیستم و بانگەشە بۆ کاری پشێوی".

توماج ساڵحی، ئێوارەی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣، دوای تێپەڕکردنی ١ ساڵ و ٢١ ڕۆژ بەندکران کە ٢٥٢ ڕۆژی لە ژووری تاکەکەسیدا تێپەڕ کردبوو، دوای ئەوەیکە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانەکەی لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرایەوە، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان ئازاد کرا.



AM:10:09:25/04/2024