حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێم دەکات

لە نوسراوێکدا حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێم دەکات.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبووک، نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقی بڵاوکردوەتەوە کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی هەرێمی کراوە، دەڵێت" وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دووی ئەمساڵ دەکات کە بڕەکەی ٩٠٥ ملیار دینارە". 

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی مووچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، هیچ بە هانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاکو گرفت دروست نەبێت.


PM:04:03:25/04/2024