نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکى ناوەندى عێراق ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشرا و ٢٦٤ ملیۆن ٣٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشرا. 


PM:06:03:25/04/2024