وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سێیەمی سەبەتەی خۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دەستیپێکردووە".
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه" ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سێیەمین بەشە خۆراکی مانگانەی ئەمساڵ تەواوبووە و بڕی پێویستی خۆراک لە کۆگاکانی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان دانراوە و بریکارەکانی خۆراکیش پشکەکانیان وەرگرتووە".
وەزارەتی بازرگانی عێراق داواش لە ھاوڵاتیانیش دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەیان و لە کاتی بوونی ھەر سەرپێچییەکیش پەیوەندی بە فەرمانگەی چاودێری وەزارەتەوە بکەن.