دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە كاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان هاوڵاتییەك خنكا.
قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوكاندا هاوڵاتییەك لە كاتی مەلەكردندا خنكا و لە دوای ڕوداوەكەشەوە تیمی مەلەوانی دوكان و پۆلیس چونە شوێنی ڕوداوەكە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ گەیشتنی تیمەكان بە یاوەری تیمی مەلەوانی لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوە تەرمی ئەو هاوڵاتییە بەردەوامی هەیە.