سودانی لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
قوباد تاڵەبانی سەرکۆنەی دەکات


لە بارەی تەقینەوەکەی ئەم ئێوارەیەی کۆرومۆر کە لەئەنجامدا سێ کارمەند کوژران و غاز وەستا، سودانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵێنەوەی داو، قوباد تاڵەبانیش سەرکۆنەی دەکات.

هەرچەندە تا ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بە هاوبەشی هەرێم چەند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەی کراونەتە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرومۆر پێکهێنراوە، بەڵام ئەنجامەکانی رانەگەیەندراوە، ئەمشەویش جارێکی تر سودانی سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لیژنەیەک بۆ هێرشەکەی ئەمشەو پێکبهێنێت. 

لەلایەکی ترەوە لە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی کوردا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان( ماوە بۆ درێژکراو)، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رێکاری جددی بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.

هەو لە پەیامەی قوباد تاڵەبانیدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوێتی "بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیان لەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا".

تاڵەبانی داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێبکەن و رێکاری جددی بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیی مەدەنی دەبێتە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەکەی کۆمۆر و بەهۆی هێرشەکەوە ٣ کارمەندی بیانی گیانیان لەدەستداو سیانی تر برینداربوون و، ئاگر لە شوێنێ بۆردومانەکە کەوتەوەو بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستەگاکانی کارەبا راوەستا.
رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤یش بە کاتیوشا  هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.



PM:09:38:26/04/2024