بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان ٩ کەس برینداربوون.
درهنگانی شهو رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان تۆیۆتا کامری و جێب وازێك لە سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان، نزیک گوندی عیسای بهیهكیانداداوه، ٩ کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان چوار لە بریندارەکان منداڵن.
لەمبارەیەوە پۆلیسی هاتووچۆی گهرمیان رایگەیاند" بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییهكه، لەگەڵ شۆفێر و حەوت سەرنشینی جێب وازەکە بوون، سەرجەمیان گەیەندرانه نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".