وەفدێکی حکومەتی هەرێم و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم و عێراق سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کۆرمۆر دەکەن.

پاش هێرشە درۆنیەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە، ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێ ئاو دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

بە پێی زانیارییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زیانەکانی هێرشە درۆنییەکە بخەنەڕوو.

ئێوارەی دوێنی لە ڕێگای دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، کە کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کاری تێدادەکات، بەهۆیەوە جگە لە زیانە مادییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.



AM:09:58:27/04/2024